ئەگەر دەتەوێت ڤیزاکەت بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک بەدەست بهێنیت
پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزەی بەریتانیا یەکێکە لە پرۆسە هەرە دژوارەکان لە جیهاندا. کاتێک داواکارییەکەت ڕەت دەکرێتەوە، بۆ هەمیشە لە تۆمارەکانی فەرمانگەی هۆم ئۆفیس دا دەمێنێتەوە و هەر کاتێک تۆ داواکاری پێشکەش بکەیتەوە، داواکاریی ڕەتکراوەی پێشوو دەردەکەوێتەوە. ئەمە دەبێتە ئاستەنگێکی نەبڕاوە بۆ گشت داواکارییەکانی داهاتووت بۆ ڤیزای بەریتانیا. لەبەر ئەوە، زۆر گرنگە کە لە یەکەمجاردا کاروبارەکانت بە ڕاست و دروستی ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی گەرەنتی وەرگرتنی ڤیزاکەت بکەیت.
ئەگەر دەتەوێت ڤیزاکەت بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک بەدەست بهێنیت، خۆت لەم دە خاڵەی لە خوارەوە باسکراوە لابدە:
نیازەکانت باوەڕپێکراو نەبن
داواکاری کارەکە لەگەڵ باری ئابووری پێشکەشکراودا گونجاو نەبێت
هیچ بەڵگەیەک نەبێت کە پشتگیری هۆکاری سەفەرەکەت بکات
بەردەوام نەبوون لەسەر داواکاری پێشکەشکراوی پێشووتر بۆ ڤیزا
پێشکەشکردنی بەڵگەی ناڕاست
پێشکەشکردنی بەڵگەکان (دۆکیومێنتەکان) بە شێوازی هەڵە
نەبوونی یاخود کەمیی هەندێک بەڵگەی تایبەت
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ جۆرێکی هەڵەی ڤیزا
پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرمانگەی (هۆم ئۆفیس و ڤیزای بەریتانیا)
لە سەرەتاوە بە ڕاست و دروستیی دەستپێبکە و لە ئەنجامدا خۆت بە دوربگرە لە تێچووی زیادە و ئاکامی نەخوازراو
بە دروستیی دەستپێبکە. بۆ ڕاوێژێکی سەرەتایی بێبەرامبەر، پەیوەندیمان پێوەبکە